بانە شێروان گۆرانی بێژی لاوی باشوری کوردستان ئەمجارەش بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوت، بەڵام دەرکەوتنی ئەمجارەی تەواو لە پێشوەکانی جیاوازبوو.
بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سیمایدا زۆر مناڵانە دەرکەوتووەو بەتەمەن بچوکتر دیارە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.