"ئەو فرۆکانەی بۆردومانی جەلەولا دەکەن، عێراقین"

تا ئێستا بۆردومانی فرۆکەکانی ئەمەریکا نەگەیشتۆتە دەوری کەرکوک و ناوچەی گەرمیان‌و ئەو فرۆکانەی ئێستا بۆردومانی جەلەولا دەکەن، عێراقین.
لە نیوەڕی ئەمرۆەوە ١٨ ی ئاب فرۆکە جەنگییەکانی عێراق بە توندی بنکەو بارەگاکانی داعش بەخەستی لە جەلەولا و سەعدیە بۆردومان دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی عێراق لەجەلەولا بەردەوامەو زیانی بەرچاوی بە چەکدارەکانی داعش گەیاندووە.
ئەو چەکدارە باسی لەوە کرد کە بۆردومانی جەلەولا لەلایەن فرۆکەکانی عێراقەوە بۆتە کاری رۆژانە، بەڵام ئەمرۆ زۆر بەخەستی بۆردومان دەکات.



PM:05:24:18/08/2014