لاهور شێخ جەنگی: بۆ داهاتوو پلانم دەبێت



لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، بەرانبەر دۆخی ئێستا بێدەنگ نابێت و لەداهاتوودا پلان و بەرنامە و پلانی گونجاوی دەبێت.  

لاهور شێخ جەنگی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ رەوەندی كوردی لە لەندەن جەختیكردۆتەوە ەوەی ناكرێت چیتر ئەم دۆخە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەركی لایەنی پەیوەندیدار و حیزبە سیاسییەكانە بە تایبەت ئەوانەی كە لە دەسەڵاتدان لە پێناو بەرژەوەندیی میللەتەكەمان بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بكەنەوە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە ناهەموارە".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دووپاتمان كردەوە كە ئێمەش نیگەرانین لەو دۆخەی ئێستا لە ئارادایە، بە وردی چاودێریی بارودۆخەكە دەكەین، بێدەنگ و بێهەڵوێست نابین لە ئاست ئەو كەمتەرخەمییانە، بە پشتیوانیی میللەتەكەی خۆمان هەوڵی جدی دەخەینە گەڕ و بەرنامە و پلانی گونجاومان دەبێت لە داهاتوودا".  



PM:10:48:02/11/2022