هونەرمەندێکی خەڵکی کرماشان دەستگیردەکرێت

هونەرمەند سامان یاسین خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای سی و حەوت ڕۆژ لە لەدەستگیرکردنی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران "تۆمەتی موحاریبە بە واتای جەنگ لەگەڵ خودا" بەسەردا سەپاند. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی دادگای سامان یاسینی تەمەن (٢٧) ساڵ لە تاران و ناوبراو بە "محاربە" جەنگ لەگەڵ خودا تۆمەتبار کراوە.

سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپەڕی خەڵکی کرماشان دانیشتووی شاری تاران، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بەهۆی پشتیوانی کردنی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا. 

سامان یاسین چەندین گۆرانی کوردی لەسەر دۆخی بێکاری، زوڵم و زۆرەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر خەڵک بڵاوکردووەتەوە، هەروەها لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بە بڵاوکردنەوەی چەندین پۆست و ستۆری پشتیوانی خۆی لە شۆڕش و سەرهەڵدانی ئەم دواییەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕیووە. 


PM:02:32:03/11/2022