سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بریندار کرا

عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، ئەمڕۆ لە میانی گردبوونەوەیەکی سیاسیدا بریندار کرا.

میدیاکانی پاکستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویانکردەوە، عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لە کاتی هێرشێکی تەقەکردندا کە لایەنگرانی کردە ئامانج لە کاتێکدا کە بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەخت دەڕۆیشتن بریندار بووە، هاوکات ئەو کەسە گومانلێکراوە چەکدارە کوژراوە.

میدیای پاکستان ئاماژە بەوەش دەکەن" جگە لەو گومانلێکراوەی کە بە گوللـە گیانی لەدەستداوە، چەند کەسێکی دیکەش دەستگیرکراون". 

خان سەرکردایەتی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەرەو ئیسلام ئاباد دەکرد بۆ داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە، میدیاکان باس لەوە دەکەن کە تەقە لە قاچی کراوە.


PM:04:26:03/11/2022