لاهور شێخ جەنگی: بەرهەم ساڵح منی لەدەستدا


لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی بەرهەم ساڵحی لەدەستداوە و بەرهەم ساڵحیش ئەوی لەدەستداوە، چونكە پێشتر هەڵوێستی بەرامبەر رووداوەكان نەبووە.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی (ئەلمۆنیتەر)ی رایگەیاندوە "كێشەكانی پارتی و یەكێتی كۆنن، پێشتر دەیانوت هەموو كێشەكان خەتای لاهور شێخ جەنگیە و ئەو هۆكارە، بەڵام ئێستا دەركەوت كێشەكە چیە و كێن ؟  دەركەوت كێشەكان گەورەترن لە لاهور، من هۆكار نەبووم و نیم بەڵكو من بەردەوام لایەنگری چارەسەری بووم كاتی خۆی، زۆر هەڵمدەدا كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بەیەكجاری و رێگای جیا جیا چارەسەر بن، بەڵام تیمێكی یەكێتی كە نزیكن لە پارتی، هەموو رێگایەكیان دژم دەگرتە بەر و پشتگیری پارتیان دەكرد، ئەو تیمە بەسەرۆكایەتی كاك قوباد بوو، كە زۆر نزیكە لەپارتی و بەردەوام كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەخستە ئەستۆی یەكێتی، كەچی ئێستا خۆی لە هەمووان ناڕازیترە و ئەگەر ئازارەكە گەیشتە خۆی و براكەی كاك بافڵ، ئێستا تێدەگات و قسە دەكات دەنا دەمێكە ئێمە ئەو رەخنە و قسانەمان كردوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "كاك مسرور بارزانی، كێشەی ئەوەی لەگەڵ یەكێتی و جێگرەكەی لە حكومەت هەیە ، داهات و پارەی سلێمانی دیار نامێنێت و ناگەڕێتەوە بو خەزێنەی حكومەت لە هەولێر، ئەویش دەڵێ، بەوهۆكارە ئامادە نیە پارە بنێرێتە سلێمانی و دیار نەبێت و داهاتیش نەگەڕێتەوە".

هەروەها دەَێت "كەیسی تیرۆكرنی هاوكار جاف لە هەولێر، بڵاوكردنەوەی دانپێدنانەكانی یەكێتی نیگەران كرد، چونكە لە دانپێدانانەكان وادەركەوت، ئەوانەی لەو دۆسیەی تیرۆرە تێوەگلابوون، بەرپرسی باڵا دژە تیرۆر بوون، (هاوكار جاف) ماوەی بیست ساڵ كاری لەگەڵ من كردووە، ساڵی رابردوویش یەكێك لە نزیكترین كەسەكانی من تیرۆركران، كە موراد كانی كوردەیی بوو. و بەڵام هیچ لێكۆڵینەوەیەك نەكرا، لەكاتێك ئەو ئەفسەری پۆلس بوو تەنها لەبەر ئەوەی لە منەوە نزیك بوو،  لەگەڵ سێ پاسەوانی دیكەی تیرۆر كران كاتێك ئەوان خەریكی نان خواردن بوون".

سەبارەت بە بەرهەم ساڵح، سەرۆكی پێشووی عێراقیش "لاهور شێخ جەنگی وتویەتی دەتوانم بڵێم یەكێتی بەرهەم ساڵحی لەدەستدا، بەرهەم ساڵحیش دەمێكە منی لەدەستداوە، چونكە بێدەنگ بوو لەوهەموو  رووداوانەی ساڵی رابردوو روویاندا لەناو یەكیتی. تەنانەت پشتگیری بافڵ تاڵەبانی كرد و چووە لای ئەو، لەكاتێك خۆی دەزانێت من تاكە كەس بووم پشتگیریم كرد بۆ بوون بە سەرۆك كۆمار لە ساڵی ۲٠۱۸ كاتێ نیوەی یەكێتی، پارتی، ئەمریكا و قاسم سلێمانی دژی بوون".




PM:01:50:04/11/2022