پارتی پۆستەكەی فازڵ میرانی لابرد


پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنرەی حیزبەكەیدا كە دوو رۆژە بەردەوامە، پۆستی سكرتێری مەكتەبی سیاسی لابرد. 

میدیای كوردستان24ی نزیك لە مەسرور بارزانی بڵاویكردەوە، لە كۆنگرەی 14ی پارتیدا بڕیاردرا پۆستی سكرتێری مەكتەبی سیاسی نەمێنێت و مەكتەبی سیاسی نوێ، چوار كارگێڕی دەبێت، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ساڵانی رابردوو سكرتێری مەكتەبی سیاسی فازڵ میرانی بەرپرسی بوو.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لە كۆنگرە ئەوەش خراوەتەڕوو، 15 تا 17 ئەندام مەكتەبی سیاسی لەناو كۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت و پێنجیان دەبنە دەستەی كارگێڕ و یەكێكیان دەبێتە بەرپرسی دەستە.

لە كۆنگرە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەبێتە مەكتەبی رێكخستنی پارێزگا.


پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنرەی حیزبەكەیدا كە دوو رۆژە بەردەوامە، پۆستی سكرتێری مەكتەبی سیاسی لابرد. 

میدیای كوردستان24ی نزیك لە مەسرور بارزانی بڵاویكردەوە، لە كۆنگرەی 14ی پارتیدا بڕیاردرا پۆستی سكرتێری مەكتەبی سیاسی نەمێنێت و مەكتەبی سیاسی نوێ، چوار كارگێڕی دەبێت.

هەر بە پێی زانیارییەكان، لە كۆنگرە ئەوەش خراوەتەڕوو، 15 تا 17 ئەندام مەكتەبی سیاسی لەناو كۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت و پێنجیان دەبنە دەستەی كارگێڕ و یەكێكیان دەبێتە بەرپرسی دەستە.



PM:04:00:04/11/2022