لە پارێزگای هەڵەبجە کارەبا دەبڕدرێت



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند" سبەینێ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ٤ی دوانیوەڕۆ لە سنوری پارێزگاکە کارەبا نابێت". 

ئەمڕۆ هەینی ٤ ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە کە سبەینێ شەممە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ لە سنوری ئەو پارێزگایە کارەبا نابێت.

هەروەها هاتووە " هۆکاری بڕینی کارەباکەش بەهۆی راکێشانی هێڵێکی نوێی کارەبای ١٣٢ کەیڤییە بۆ وێستگەی سەید سادق.
بڕینی کارەبا لە سبەینێدا، لە پارێزگای هەڵەبجە و تەواوی سنوری پارێزگاکە کارەبای نیشتیمانی نابێت.



PM:08:55:04/11/2022