نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلیمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار و ٥٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش بەهەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرا. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٨٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٢٥٢ دینارە. 


AM:11:21:05/11/2022