هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە كۆرۆنا راگەیەنرا


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆرۆنا مەترسی جارانی نەماوە و لەمەودوا وەك ئەنفلۆنزایەكی ئاسایی سەیری دەكەن.

د.سەباح هەورامی،  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "لەمەودوا كۆرۆنا وەك پەتایەكی جیهانی سەیر ناكەین، بەڵكو وەك ئەنفلۆنزایەكی ئاسایی دەیبینین، ئێستا وەك جاران لە كۆرۆنا ناترسین".

لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بڵاوبووەوە و بووە هۆی تووشبوونی ملیۆنان هاوڵاتی و زیاتر لە ملیۆنێك هاوڵاتیش گیانیان لەدەستدا.





PM:01:37:05/11/2022