کەشناسی هەرێم: لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠- ١٥) کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ، هاوکات مەوداى بینین لە نێوان (٩ – ١٠) کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە، پاشان ناجێگیر بوونی کەش بەردەوامی دەبێ بەشێوەی تاوە بارانی پچرپچر کە هەندی جار هەورە بروسکەشی لەگەل دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لە ناوچەکانی باشووردا،  پلەکانی گەرماش نزم  دەبێتەوە بە (٢-٣) پلە بەراوورد لەگەل  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، خێراى با (١٠- ٢٠) کم دەبێت و هەندێ کات چالاک دەبێ بۆ سەروی (٣٠)کم، ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩) کم دەبێت.


AM:10:18:07/11/2022