شەوی رابردوو لە سنوری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و ژمارەیەک چەکداری داعش ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا دوو چەکدار کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بە برینداری دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارە داعشەکان هەردووکیان کورد بوون، پێشتر لەناو ڕیزەکانی داعشدا بوون، یەکێکیان ناوی کاوەیە و بە (کاوە بازیانی) ناسراوە دووەمیش ناوی (محەمەد)ە و خەڵکی سەنگاوە، ژنێکیش لە کاتی هێرشەکەی ئاسایش بۆ سەریان لەگەڵیاندا بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو لە سنوری گوندی کچانی سەر بە ناحیەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ گەمارۆ دران و هەردوو داعشە کوردەکە کوژران و ژنەکەش کە خێزانی یەکێک لە داعشە کوژراوەکانە بە برینداری دەستگیرکرا.