وادەی سەردانیکردنی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دیاریکرا

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق دەکەن".

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند" بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ساڵی ٢٠٢٣، هەروەها كێشە هەڵپەسێندراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر". 

ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەکەی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق باس لە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەکەن. 

شاندەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پێکدێت لە (وەزیرانی دارایی، سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حکومەتی هەرێم).


PM:12:43:10/11/2022