وەزیرێكی یەكێتی: نیگەرانییەكانی قوباد تاڵەبانی زۆرن


دارا رەشید، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "نیگەرانییەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆرن و دەبێت كێشەكانی پارتی و یەكێتی چارەسەر بكرێن".

دارا رەشید بە (رووداو)ی راگەیاندوە "نیگەرانییەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران زۆرن، بەڵام كێشەكان چارەسەر دەبن".

ئەو لێدوانەی وەزیری پلاندانان لە كاتێكدایە، دوێنێ بۆ دووەمجار قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی نەكرد. 





PM:02:12:10/11/2022