تەرمی پەنابەرێكی كورد گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی پەنابەرێكی كوردی دانیشتووی سوید گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند" بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای لوتكە و كەسوكاری كۆچكردوو ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە تەرمی (نەجیبە هادی)ی تەمەن ٤٨ ساڵ كە ماوەی پێنج ساڵە وەك پەنابەر دانیشتووی وڵاتی سويد لە شاری بۆرۆسە و بە نەخۆشی كتوپڕ گیانی لەدەستدابوو تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی و دواتر تەرمەكەی بەرەو زێدی خۆی بۆ شاری كەركوك بەڕێكرا". 

هەر ئەمڕۆ دەزگای لوتكە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێك لە كەناراوەكانی ئەلیكس كاریستۆس دۆزراوەتەوە كە تا ئێستا ناسنامەكەی ئاشكرانەكراوە و بەوەش ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نووقمبووەكەی یۆنان گەیشتە ٢٨ كەس و تا ئێستا ١٢ كۆچبەر رزگار كراون كە دووان لەو كۆچبەرانە كوردن و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.


PM:02:16:11/11/2022