وێنە.. شیرین دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە هاوسەرگیری کردەوە

خانمە ئەستێرەی میسری شیرین عەبدولوەهاب، دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەری پێشووی حوسام حەبیب کردەوە. 

هونەرمەندی گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو  بۆ دووەم جار ژیانی هاوسەرگیری ئەنجامداوەتەوە لەگەڵ حوسام حەبیب، بە ئامادەبوونی هەندێك لە كەسە نزیكەكانی". 

ئاماژەی بەوەشکرد" حوسام کەسێکی باشە، ئەو خۆشەویستی ژیانمە و هێشتا خۆشمدەوێت، بەڵێن بە هەوادارەکانم دەدەم بابەتە كەسییەكانم  چیتر بڵاوناکەمەوە، ئەو لاپەڕەیە دادەخەم و باشترین گۆرانییەكانیان پێشکەش دەکەم". 

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو شیرین و حوسام دوای چوار ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری هەواڵی جیابوونەوەیان ڕاگەیانند، كێشە كەوتە نێوانیان و شیرین هاوسەرەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی توندوتیژی بەرامبەر کردووە، خێزانەكەشی حوسام-یان تۆمەتباركرد بەوەی شیرینی ئالودەی ماددەی هۆشبەركردوە. 

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی (١٩٨٠)ە، خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە (٢٠٠٧) هاوسەرگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە (٢٠١٢) جیادەبنەوە. 


AM:11:04:12/11/2022