سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی باوکی لە نەخۆشخانە دەکات


ئەمڕۆ شەممە، بەبێ هیچ زانیارییەکی پێشوەختە، سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ بینینی باوكی کە باری تەندروستی خراپە لە گرتووخانەی ئەدێرنەوە گواسترایەوە بۆ ئامەد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، تاهیر دەمیرتاش  باوكی سەڵاحەدین دۆخی تەندروستی ناجێگیرە تووشی جەڵتە بووەو لە ژێر چاودێری وردایە، ئەم بەیانییە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە لەرێگای چەند ئۆتۆمبیلێکی ئەمنییەوە گواسترایەوە بۆ ئامەدو چاوی لە نەخۆشخانە بە باوكی کەوت. 

دەمیرتاش گواستراوەتەوە لە بەندیخانەی ئەدرنەوە گواستراوەتە ئامەد بۆ بینینی رۆژانەی باوکی لە نەخۆشخانە.

 پەرلەمانتارانی هەدەپە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوە ئاساییەو مافی هەموو زیندانییەکە. 

دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە  بە یاسای تیرۆر حوکمدراوە.




PM:07:35:12/11/2022