گرێبەستی ٥٠٢ کارمەندی تەندروستی درێژدەکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ٥٠٢ كارمەندی تەندروستی دەربڕی.

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران كە واژووی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و تێیدا رەزامەندی بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ٥٠٢ پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكار بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان دراوە.

بەپێی ئەو نوسراوە، پێداچوونەوە بە بواری پسپۆڕی و شوێنی كاركردنیان بكرێت لەگەڵ هۆكاری درێژكردنەوەی گرێبەستی كاركردنیان لە كاتێكدا كە دامەزراندنەكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ئێستادا ئەم ڤایرۆسە بووەتە پەتایەكی وەرزی و كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەماوە.






PM:11:55:12/11/2022