دوای مانگێك لە نەمانی لەپۆستەكەی، یەكەم لێدوان لە بەرهەم ساڵحەوە


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، گرنگی هاوكاری لایەنەكان بۆ چارەسەری كێشەكان، بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك.   

نوسینگەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دوا پێشهات ‌و گۆڕانكارییە‌ سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ‌و ناوچەكە.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگی هاوكاری بۆ چارەسەری كێشەكان، بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك.  

جێی ئاماژەیە رۆژی 13ی مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق سەرۆك كۆماری نوێی عێراق و لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح چوونە كێبڕكێوە و سەرەنجام لەتیف رەشید پۆستەكەی بەدەستهێنا.



PM:06:46:13/11/2022