سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتى خۆی لە هێرشەکەى سەر هەرێم راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیاریەتى خۆی لە هێرشەکەى سەر شاری کۆیە و زڕگوێز راگەیاند. 

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران كە لە ماڵپەری فەرمی ئەو وڵاتەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە"  تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە موشەک و درۆن، حزبە جیاخوازەکانیان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە". 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی لە قەزای کۆیە و کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێزی سنوری پارێزگای سلێمانی کرد.    


AM:10:26:14/11/2022