" کۆمسیۆن کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵدەوەشێنێتەوە "


ئەمڕۆ سێ شەممە کامیل حاجی عەلی سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی ئیسلامی کە ئێستا لەگەڵ ژمارەیەک کادیری بەرچاو جیابوونەتەوە، پارێزەرەکەیان دەڵێت" کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆنگرەی بزووتنەوەیی ئیسلامی مانگی شوباتی ئەمساڵ هەڵدەوەشێنێتەوە".

ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی كامیل حاجی عەلی لە سلێمانی كۆبووەوە، دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاتە سازكردن، تیایدا كەمال سازانی، پارێزەری بزووتنەوەكە رای گەیاند كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەوانی راگەیاندووە كە ئەنجامی كۆنگرەی ٥ ی شوباتی رابردووی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان هەڵوەشێندراوەتەوە.

ئەو پارێزەرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە كۆمیسیۆن بە دروستی تۆمار نەكراوە و رێژەی یاسایی ئەندامان تیایدا ئامادە نەبوونە و رابەریش دەستنیشان نەكراوە، بۆیە كۆمسیۆن داوای كردووە بە زووترین كات كۆنگرە ساز بكرێتەوە و تیمی كۆمسیۆنیش سەردانیان بكات بۆ چاودێریكردنی كارەكانی كۆنگرەكە.

بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە ٥ ی شوباتی رابردوو ١٢مین كۆنگرەی لە هەولێر ساز كرد، لەو كۆنگرەیە كامیل حاجی عەلی، كە تاكە كاندیدی رابەری بزووتنەوەكە بوو،  نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت، بۆیە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، وەك رابەر مایەوە، لە ٣ ی تشرینی یەكەمی رابردووش كامیل حاجی عەلی رای گەیاند كە ئەو رابەری بزووتنەویە و كۆنگرەكە پێشێلكاری تیادا كراوە.



PM:06:30:15/11/2022