تەقینەوەیەك لەنێو چێشتخانەیەك لە شاری دهۆك رویدا و بریندار هەیە


ئەمشەو لە یەكێك لە چێشتخانەكانی دهۆك تەقینەوەیەك روویداوە و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون و بەپێی زنیرییە سەرەتییەكن تەقینەوەكەش بەهۆی "بتڵی غاز" بووە.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەی چێشتخانەكە لە گەڕەكی ماسیك لە شاری دهۆك بووە و بەهۆی رووداوەكەوە پێنج كەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی بتڵی غازەوە روویداوە و لە ئاكامی رووداوەكە ئاگر نەكەوتووەتەوە.



PM:07:43:15/11/2022