بەهۆی رووداوەكەی سلێمانییەوە ئیدارەیەكی دیكە ماتەمینی راگەیاند


ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەبۆنەی رووداوی تەقینەوەی خانووەكەی شاری سلێمانی ماتەمینی گشتی راگەیاند.

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رایگەیاندووە "وەك هاوخەمی بۆ رووداوە كارەساتبارەكەی شاری سلێمانی كە بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان سپاردووە و ژەمارەیەك برینداری لێكەوتووەتەوە، لەسەر فەرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ماتەمینی گشتی لە گەرمیان رادەگەیەنرێت و لەسەر سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان ئاڵای كوردستان بۆ نیوە دەهێنرێتە خوارەوە."

شەوی رابردوو لە خانویەكی شاری سلێمانی تەقینەوەیەك بەهۆی غازی شلەوە روویدا و تائێستا 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و 11 كەسی دیكەش بریندارن.

شەوی رابردوو هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەهۆی ئەو رووداوەوە رۆژێك ماتەمینی راگەیاند.



PM:01:19:18/11/2022