شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٦ لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" شەوی رابردوو عەبدولڕەحمان بەختیاری تەمەن ٦٦ ساڵان لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و کوژرا".
ئاماژهی بهوهشكردوه" ئەو هاوڵاتییە کە خانەنشینی بەشی خزمەتی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری سەقز (کارگوزاری قوتابخانەی ڕازی) بووە، لە شەقامی سەعدی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان کوژراوە، ناوبراو بۆ ڕێوڕەسمی مارەبڕینی یەکێک لە نزیکانی چوە و لە کاتی گەڕانەوەی کوژراوە".