لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك درێژكراوەتەوە، بۆیە دەبیت لەو ماوەیەشدا هەڵبژاردن بكرێت.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) دوای سەردانی بۆ لای نەخۆشانی رووداوەكەی تەقینەوەی ماڵەكەی شاری سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاند "تەمەنی پەرلەمانی كوردستن بۆ ماوەی ساڵێك درێژكراوەتەوە، بۆیە هیوادارم لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردن رێكبكەون و لەو ماوەیەدا بكرێت".

ناوبراو روونیكردەوە "ئەوەی روونە و ئاشكرایە، ئێمە ئەگەر یەكدەنگ و  رێك نەبین ناتوانین دەستكەوت بەدەست بێنین، راستە ئێمە حیزبی جیاوازین بۆیە بۆچوونمان جیاوازە، بەڵام دەبیت بەرژەوەندی هەریم لەسەرووی حیزبایەتییەوە بێت، بەو شێوەیەش دەتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین.



PM:03:39:19/11/2022