کەریم بنزیمەی فەرەنسی بەهۆی پێکانەوە لە مەشقەکانی فەرەنسا دوورکەوتەوە.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە ، نیگەرانی ئامادەنەبوونی کەریم بنزیمە لە مۆندیالدا هەیە بەڵام فەرمی نیەو لەداهاتوودا پشکنینی بۆ دەکرێت.
کەریم بنزیمە دوای ئەوەی پێشتر تووشی پێکانی ئەژنۆ و ماسولکەکانی دواوەی ڕانی بوو، دووبارە دووچاری هەمان پێکان نەبووەوە، بەڵکو پێکانەکەی،هی ڕانیەتی.
بنزیما لە 90 خولەکی داهاتوودا پشکنینەکان ئەنجام دەدات و بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.
گومانی زۆر هەیە لەسەر ئامادەنەبوونی کەریم بنزیمە لە مۆندیالدا، ئامادەنەبوونی یاریزانەکە لە یارییەکەی ئوسترالیا دڵنیاکرایەوە لە یەکەم یارییان لەمۆندیال.