وێنە.. باوکی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆچی دوایکرد


باوکی پارێزگاری سلێمانی کە ناوی ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەییە، ئەمشەو کۆچی دوایی کرد.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" پاش ڕازیبون بە قەدەری خوای گەورە، ئەمشەو باوکی بەرزو بەڕێزو ئازیزمان؛ ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی، گیانی سپارد".

پارێزگارری سلێمانی دەڵێت" سبەی سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی، تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەرچنار، بەڕێدەکرێت، سبەی ٢٠ی تشرینی یەکەم، پرسە پیاوان و ژنان؛ لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت". 



PM:11:42:19/11/2022