روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لێدوانێكی ئەیاد عەلاوی رەتدەكاتەوە لەبارەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر كێشەی كەركو ك و پرسی كۆنفیدراڵی.

دەقی لێدوانی وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم:

ڕۆژی ١٨ـی٨ـی٢٠١٤ ڕۆژنامەی الشرق الاوسگ دیمانەیەكی لەگەڵ بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەللاوی بڵاوكردۆتەوە و لەبەشیكیدا قسەیەك بەناوی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە كە مەسەلەی كەركووك و نەوتی پێكەوە گرێ داوە، دواتریش هەندێ لە میدیاكان ئەو قسەیان بڵاوكردۆتەوە.

لێرەدا بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە بەڕێز سەرۆك بارزانی نەپرسیاری لەوجۆرەی لێ كراوە و نە باسیشی لەگەڵ كراوە و نە قسەیەكی لەو شێوەیەی كردووە.



PM:10:29:20/08/2014