لە کەرکوک کەسێک نارنجۆکی دەستی هەڵدایە ماڵێک و دەستگیر کرا

لە پارێزگای کەرکوک هاوڵاتییەک نارنجۆکی دەستی هەڵدایە ماڵێک و دوای ڕووداوەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سنورەکەوە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی کەسێک بە نارنجۆکی دەستی هێرشیکردە سەر ماڵێک". 

ئەوەش هاتووە" دوایی لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکان توانرا ئەو کەسە دەستگیر بکرێت و لەئێستاشدا تۆمەتبارەکە راگیراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر". 


AM:12:14:25/11/2022