هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت" لە كاتی بارانبارین پێویستە شۆفێران تەڕی رێگاوبانەكان و كەشی باراناوی لە بەرچاو بگرن".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ژمارەیەک رێنمای بۆ شوفێران لە كاتی شۆفێریكردن و كەشی بارانباریندا بڵاوكردەوە و داوا دەكات دڵنیابن لە لاستیكی فڵچەكان و ئاو و رۆن و برێك و لایت و تایەكان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە شۆفێر لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلەكەیدا بیروهۆشی لەلای شۆفێریەكەی بێت بۆ ئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراو نەبێت و پێویستە لە كاتی تەڕی رێگاوبانەكان و كەشی باراناویدا خێرایی كەمبكرێتەوە.
لە ڕێنماییەکاندا ئەوەش هاتووە" لە كاتی كەمبوونەوەی ئاستی بینین پێویستە لایتەكانی پێش و پشت دابگیرسێنرێت و هەروەها لە كاتی باران باریندا مافی پیادە پارێزراو بێت و هاوكارییان بكەن لە كاتی پەڕینەوەدا".
هەروەها هاتووچۆی سۆران داواش لە شۆفێران دەکات" پێداویستەکان لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا ئاگركوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆڕ، پێویستییەكانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر هەبن".