لەبارەی کەسوکاری شەهیدان و و ئەنفالکراوان دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، تێیدا هاتووە" بڕیاردرا بە بەدەرکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە بڕگەی ٢ی رێنوێنی ژمارە ١٥ی ساڵی ٢٠٢١ کە پاڵپشتە بە ماددەی ١٤ لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠".
دەقی بڕیارەکە: