ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ناوەرۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکرد و سودانی ڕایگەیاند" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی عێراق لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ بەرگرتن لە هەڵکشانی بارگرژی دادەنرێت".
ئیبراهیم رهئیسی سەرۆک کۆماری ئێران له میانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند" هیوادارین رێكارهكانی كابینهی نوێی حكومهتی عێراق بتوانن خزمهتگوزاری باش پێشكهشی هاوڵاتیان بكهن و كێشهكانیان چارهسهر بكهن و هاوكاری زیاتر لهگهڵ وڵاتانی دراوسێ بكهن".
ئاماژەی بەوەشکرد" ئهمڕۆش جەختمان له زیادكردنی هاوكارییهكانی نێوان هەردوولا کردەوە و هیوادارین ئهو هاوكاریانهی له نێوانمان ههیه بگاته ئاستێكی باشتر".
ڕەئیسی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی لەوەشکرد، بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە کێشەکانی زیاترکردووە و ئەمریکا لە ئەفغانستان نەیتوانی ئارامی بپارێزێ و جێگرەوەی ئەوەش دەرچوونی ئەو هێزانە بوو لە ئەفغانستان و سەرجەم ناوچەکان.
هەروەها لای خۆشییەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" سیاسەتی عێراق نابێتەوە خاڵی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ".
وتیشی" سیاسەتی دەرەوەی عێراق سیاسەتێکی هاوسەنگە و خاکی عێراق نابێتە هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ".
سودانی هەر لە وتارەکەیدا ئاشکراشیکرد، لیژنەیەکی هاوبەش لە ڕاوێژکاری ئەمنی نەتەوەی عێراق و ئێران هەماهەنگی دەکەن بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی بارگرژی نێوان هەردوو وڵات.
جەختیشکردەوە کە، حکومەتی عێراق ئامادەیە هەماهەنگی لە هەموو بوارەکانا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.