رێگا نەدرا پارێزەران گیراوەکانی بادینان ببینن

ئەمڕۆ سێ شەممە جارێکی تر پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان هەوڵیاندان داوە گیراوەکان ببینن، بەڵام رێگایان پێ نەدرا.
 
پارێزەر بەشدار حەسەن کە زمانحاڵی پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوەکانی بادینانە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر خودی خۆی ڕێگەی نەدا ئێمەی پارێزەران چاومان بە سزدراوانی بادینان بکەوێت".

بەشدار حەسەن جەخت دەکاتەوە" بەپێی یاسا، مافی خۆمانە بیانبینیین و مافی زیندانیانیشە پارێزەرەکانیان ببینن".

گیراوەکانی بادینان کە تا ئێستا نازانرێت ژمارەیان چەند، هەندێکیان حوکمەکەیان تەواکرد و ئازاد کران، بەڵام ژمارەیەکیان حوکمدراون، ئەو حکومدراوانە  بەپێی یاسا دەکرا بە مەرج ببەخشرێن، بەڵام دەسەڵاتی قەزایی بەم دەم ئەو داوایەی پارێزەرانەوە نەچووە.



PM:03:13:29/11/2022