بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تاهیر کەریم عەلی سکرتێری پێشووتری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٥:٣٠) خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تاهیر كەريم عەلى ناسراو بە مامۆستا ڕەوەند، سکرتێری پێشووتری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
مامۆستا ڕەوەند پێشتر پێشمەرگە و کادیری دێرین و ئەندامی سەرکردایەتی پێشوو و سکرتێری پێشووتری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان بووە.