ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرزدەبێتەوە

ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری قوربانیانی ئەو ناڕەزایەتیانەی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوە. 

ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون گەیشتووەتە ٤٥٩ کەس". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" ٦٤ کەس لە کوژراوەکان منداڵ و کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵن، هەروەها تا ئێستا ١٨ هەزار و ١٩٥ کەس دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش توانراوە تەنها ناسنامەی سێ هەزار و ٤٤٦ کەسیان ئاشکرا بکرێت".


PM:12:16:01/12/2022