ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەی ماوەت بەرز بووەوە


لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆ سەر چیای ئاسۆس لە قەزی ماوەت، دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

كامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە (سپی) راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە چیای ئاسۆس چەند هاووڵاتییەكی مەدەنی سنوورەكە كراوەتە ئامانج، بەهۆی ئەو بۆردومانەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون، چەند كەسێكی دیكەش بێسەروشوێنبوون.

چیای ئاسۆس یەكێكە لە چیا سەختەكان كە رووبەرێكی فراوانی هەیە، لە قەزای قەڵادزێوە دەست پێدەكات تا دەكاتە گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت.



PM:06:04:02/12/2022