ئەمرۆ شەممە لە پەرلەمانی عێراق متمانە درا بە هەردوو کاندیدی یەکێتی و پارتی بۆ وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەو بەمەش دوای نزیکەی دوو مانگ پێکهاتەی کابینەکەی سودانی تەوا بوو.
لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا متمانە درا بە بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نزار ئامێدی وەزیری ژینگە.
رۆژی ٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٥٣ پەرلەمانتار پرۆسەی دەنگدان بەکابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی و کارنامەی حکومەتەکە درا.
لەو کۆبوونەوەیەی ٢٧ ی تشرین بەربژێری وەزارەتەکان پەسەند کران، بەڵام بەهۆی ناکۆکی یەکێتی و پارتی یەکلاکردنەوەی هەردوو وەزارەتی ژینگە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دواخران.
لەو ٢٣ وەزیرە ٤ یان کوردن کە ئەوانیش وەزیرانی دەرەوەو داد و ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کە پێکدێن لە فوئاد حسێن، خالید شوانی، بەنگین رێکانی و نزار ئامێدی.