راهێنەری فەرەنسا هۆشداری دەدات

 دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی کەروێشکەکان بەرامبەر پۆڵەندا بە نرخی یاری کۆتایی سەیر دەکەن لە مۆندیالی 2022.

 دیشامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بەرامبەر پۆڵەندا ڕایگەیاند، ڕکابەرێکی سەختە و یاریزانەکانی ئەزموونێکی زۆریان هەیە، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە شێوازی بەرگری جیاکراوەتەوە و هەروەها خاوەنی هێرشبەرە نایابەکانە لە هێڵی هێرشبەریدا.

 دیدیە دیشامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت لە باشترین ئاستی خۆماندا بین، هەندێکجار ڕەنگە سوپرایز ڕووبدات، وەک یارییەکەمان بەرامبەر تونس، یاریزانە تونسییەکان زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بوون و هاندەرەکانیان نوێنەرایەتی سەرچاوەی حەماسەتەکەیان دەکرد.

 شایەنی باسە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، سەنیگال، ئینگلتەرا، ئەمریکا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، مەغریب، کرواتیا، ژاپۆن، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئوسترالیا، پورتوگال، بەرازیل، سویسرا و کۆریای باشوور سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ی مۆندیال بە دەستهێنا.
 کیلیان مباپێ و هاوڕێکانی لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا بە بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە لەسەر حیسابی ئوسترالیا، بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە دانیمارکیان بردەوە، دواتر لە قۆناغی کۆتاییش هەڵبژاردەی فەرەنسا، خاوەن نازناوی خولی ڕابردوو، یەکەم دۆڕانی بەدەستهێنا بە دۆڕان بە تونس بە گۆڵێکی بەبێ وەڵام.


PM:03:00:03/12/2022