نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە



بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بە بەرزی ماوەتەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار، دوێنێ بە ٤٩ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ١٤٤ دینارە.



AM:10:53:04/12/2022