په‌رواز حسێن له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی لەگەڵ گۆران ساڵح چی دەڵێت؟

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەواڵی جیابوونەوەی هەردوو گۆرانیبێژی دیاری کورد پەرواز حسێن و گۆران ساڵح لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکرایەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان راستی بابەتەكەیان ئاشكرا نەكردووە.

هەر لەمبارەیەوە پەرواز حسێن لەبارەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە گۆران ساڵح پۆستێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو پرسیارانەی كە لێم دەكرێت و دەڵێن، منداڵەكانت لە كوێن و بۆچی هاوسەرەكەت لەگەڵ نییە و پێكەوە دەرناكەون، بە گشتی پرسیارەكانتان بەم شێوەیەیە، بەڵام هیچ وەڵامێكی روون لە منەوە وەرناگرن".

ئەو دوو گۆرانیبێژە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەموو وێنەکانی یەکتریان سڕیوەتەوە و یەکتریان لە ئینستاگرام (unfollow) کردووە، بەڵام تائێستا ئامادەنین هیچ رونكردنەوەیەكی فەرمی لەوبارەیەوە بدەن.

هەروەها دوێنێ یەکشەممە هەردوو هونەرمەند گۆران سالح و پەرواز حسێن بە گۆرانی وەلامی یەکتریان دایەوە، کە بە تەواوی غەمباری و پەشیمانیان پێوەدیارە. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە، کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

گۆران ساڵح ساڵی (١٩٨٥) لە شاری هەولێر لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەرییە، پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەری دەستی بەكاری هونەری كردووە و ناسرا.


AM:11:02:05/12/2022