سودانی مۆڵەتێك دەداتە پارێزگاكان


سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، 100 ڕۆژی مۆڵەتی بە 10 پارێزگار داوە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی كاركردنی پارێزگاكانیان.

توركی عەتبی، سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە لەیەكەمین كۆبونەوەدا كە زیاتر لە هەفتەیەك لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگارەكان ئەنجامیدا، بڕگەیەكی گرنگی لەخۆگرتبو، كە بریتییە لە ئاشكراكردنی ڕاستەوخۆ سەبارەت بەئاستەنگەكانی قۆناغەكە و ئەو خاڵە لاوازانەی كە لە ئەدای هەندێكیاندا هەن، بەجۆرێك كە چیتر حكومەت چاو لە هیچ هەڵە و كارێكی نەرێنی ناپۆشێت. 

سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی كە سودانی باسی كرد ئەوەیە وادەی 100 ڕۆژی بە 10 پارێزگار داوە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی كاركردن لە پارێزگاكانیان، بەتایبەتی لەگەڵ بونی خراپی ئەدای كارەكان و زۆری ژمارەی سكاڵاكان، و هەندێكیان دۆسیەی دەستپاكیان لەسەرە.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشكرد "لیژنەكانی هەڵسەنگاندن دەستیان كردووە بە سەردانیكردنی پارێزگاكان بۆ زانینی هەمو وردەكارییەكان، پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بڕیاری بەخشین بۆ ژمارەیەك پارێزگار لە پۆستەكانیان دەربكرێت". 



PM:06:04:05/12/2022