ڤیدیۆ.. كەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان دوێتێكیان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە

هەردوو گۆرانیبێژی دیاری کورد كەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان بەرهەمێكی دوێتیان بەناوی (خەونی ئازادی) بڵاوكردەوە.

(خەونی ئازادی) کارێکی هونەری هاوبەشی هەردوو گۆرانیبێژ (
كەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان)ە كە بەرهەمەکە تایبەتە بە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن دیار هەڵەبجەی نوسراوە، شادمیهر نامۆ كاری ئاوازدانان و  میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە.

هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له‌ دایكبووى ساڵى (١٩٦٠)ی شارى سلێمانییه‌، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه‌.

هەروەها ئازیتا لوقمان تەمەنی (١٥) ساڵە، خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتوی شاری هەولێرە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.


PM:01:19:06/12/2022