بانکی ناوەندی عێراق لە بارەی نرخی دۆلارەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر ئاستی عێراق بەرزبۆتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ پلانێکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی نرخی نرخی دۆلار.
  
باسم عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند " هیچ پلانێکمان نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، دۆخی ئێستا گونجاوە و ئەم نرخە دەتوانێت سەقامگیری بەدیبهێنێت و دەتوانێ وەڵامدەرەوەی هەموو چالاکییە ئابوورییەکان بێت، چونکە زوو زوو گۆڕینی بەهای دراو کێشە دروست دەکات، بۆیە هەموو بانکە ناوەندییەکان لە جیهاندا لە هەوڵی ئەوەدان پارێزگاری لە بەهای دراو بکەن".

بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەشی خستەڕوو" ئێستا ئێمە دۆلار دەفرۆشین بە بانکەکان بە ١٤٦ هەزار و ئەوانیش بە خەڵکی دەفرۆشنەوە بە ١٤٧ هەزار، لە بازاڕدا ئەگەر بەهاکەی گەیشتە ١٥٠ و ١٥١، ئەمە بەگوێرەی عورفی نێودەوڵەتی قبووڵکراوە، ئێمە هەوڵدەدەین کە هەمیشە نرخەکە نزیکتر بێت لە ١٤٧ هەزار دینار."  
  
ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی عێراقی ئەو کاتە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاسایی نییە ئەگەر بگاتە ١٥٥ هەزار و سەرووتر ئەوە ئاسایی نییە."  



PM:04:27:06/12/2022