پێکهاتەی ئەرجەنتین بۆ یاری هۆڵەندا بڵاودەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین شاهیدی هەواڵێکی خۆش بوو، پێش ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا کۆببنەوە.

 سکالۆنی کار لەسەر چەند پلانێکی تاکتیکی دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

 دی ماریا بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، هێشتا پێگەی بەشداریکردنی بە شێوەیەکی سەرەکی یان بەدیل دیاری نەکراوە، ڕەنگە پێکهاتەکەش شاهیدی هەندێک سوپرایز بێت بۆ یاری داهاتوو.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی "TYC Sports"ی ئەرجەنتینی، مەشقەکانی ئەم ئێوارەیە چەند ئاماژەیەکیان سەبارەت بە پێکهێنانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بەرامبەر هۆڵەندا داوە.

 ئەمڕۆ سکالۆنی پشتی بە پێکهاتەیەک بەست کە پێکهاتبوو لە ئیمیلیانۆ مارتینێز، تاگلیافیچیۆ، ئۆتامێندی، ڕۆمیرۆ، مۆنتێل، دی پاوڵ، پارێدێس، ماک لیستەر، مێسی، ئەلڤارێز و ئەنخێل کۆریا.

 ئەگەری زۆرە سکالۆنی گۆڕانکاری زیاتر بکات چونکە ٣ ڕۆژ پێش یارییەکە تیپەکە هەڵنابژێرێت.


PM:06:58:06/12/2022