وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بەمەبەستی زیادكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی كوردستان، دەرفەتی دامەزراندن بۆ سێ هەزار كەس لە ئاستی هەرێم و عێراق بكاتەوە و پێشكەشكردنەكەش لەرێگەی فۆرمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
بەرپرسانی پاسەوانی سنوری سەر بە حكومەتی عێراق دەڵێن، بەمەبەستی توندوتۆڵكردنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دەرگای دامەزراندن بۆ سێ هەزار كەس دەكەنەوە تاوەكو بتوانن لە ریزی هێزەكانی پاسەوانی سنور خزمەت بكەن.