ناکۆکی نێوان یەکێتی‌و پارتی ئەمڕۆ گەیشتە وڵاتی یابان


ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی کە حوکمی چوار پارێز و شەش ملیۆن کەس دەکەن، رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت، ئەمرۆ سەرۆکی یەکێتی نانکۆکیەکانی گەیاندە وڵاتی یابان.  

لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت " ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، هەموو جومگەکان قۆرغکراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات”.

ئەوەشی رایگەیاند " ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەکانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین".

لە کۆبوونەوەکەدا بافل تاڵەبانی ئاماژەی بەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی نوێی حکومەتی عێراق کرد و جەختی لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵاتدا.



PM:09:32:07/12/2022