بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری لە ئابوری عێراق دەدات


بانكی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، دۆخی ئابووری ئێستای عێراق كێشە و گرفتی گەورەی بەدوادا دێت و ساڵی داهاتوو 114 ترلیۆن كورتهێنانی دەبێت.

بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە "پێویستە هەرچی زووە عێراق لەو دۆخە چەقبەستووە ئابوورییەی كە تێیدایە دەربهێنرێت و دەستبە گفتوگۆكان بكرێت بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق، چونكە ئەگەر ئەو كارە نەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا ئابووری عێراق تووشی كێشەی گەورە دەبێت."

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە "نیگەرانین لە پشتبەستنی عێراق بە هەناردەكردنی نەوت وەك سەرچاوەی سەرەكی داهات، چونكە لە هەر ئەگەرێكدا دەكرێت نرخی نەوت دابەزێت و عێراق تووشی قەیرانی نەخوازراو بێت."

بانكی نێودەوڵەتی ئاشكراشیكردووە، "ساڵی داهاتوو عێراق بە قەبارەی 114 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دەبێت لە داهاتی سامانە نانەوتییەكان، 58%ی ئابووری نانەوتی زیانی پێدەگات، ئەمەش لە مێژووی عێراقدا كەموێنەیە”.



PM:06:27:08/12/2022