عێراق.. لە یارییەکی تۆپی پێ شەڕ لە نێوان چەند کەسێک روویدا و هاوڵاتییەک کوژرا

ئەمشەو لە یارییەکی تۆپی پێ لە بەغدای پایتەختی عێراق شەڕ لە نێوان چەند کەسێک روویدا، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە پێگەی (سومريە نيوز)ی ڕاگەیاند" لە یاریگایەکی تۆپی پێی ناوچەی سەدری رۆژهەڵاتی بەغداد گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چەند کەسێک روویدا، کە چەک و چەقۆی تێدا بەکارهێندرا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە هاوڵاتییەک بریندار کرا، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


PM:10:01:08/12/2022