راهێنەری فەرەنسا بە مپاێی هەڕەشە لە ئینگلتەرا دەکات


ڕاهێنەری فەرەنسا دیدیە دیشامپی ئەمڕۆ هەینی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کیلیان مباپێی ئەستێرەکەی و گۆڵکاری گۆڵکاری یانەی فەرەنسا "دەتوانێ جیاوازی دروست بکات" لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەگەڵ  ئینگلتەرا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتە 2022 کە ڕۆژی شەممە لە یاریگای ئەل بایت ئەنجام دەدرێت.

پاڵەوانی جیهان لە یاری سبەینێ شەممەدا بۆ سێیەمجار  لە یمۆندیال ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە، بەو هیوایەی یەکەم سەرکەوتن بەسەریاندا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی پێشتر دووجار لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە ساڵانی ١٩٦٦ و ١٩٨٢دا پێی دۆڕاندووە.

مباپێ بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی قەتەردایە و هیوادارە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمی ئەوروپیدا لەگەڵ پاڵەوانی جیهاندا گۆڵەکانی زیاد بکات.


دیشامپ لە کۆنگرەکە وتی:" 
 مباپێ توانای ئەوەی هەیە لە هەر کاتێکدا جیاوازی دروست بکات، بەڵام شێوازی فەڕەنسا تەنها پشت بە مباپێ نابەستێت، پێویستە یاریزانان هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بردنەوەی یارییەکە،خێرایی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتن لە یارییەکەدا و تۆمارکردنی گۆڵ".
فەرەنسا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی بە بردنەوەی لە پۆڵەندا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، کە مباپێ دوو گۆڵی نایابی کرد، ئینگلتەراش بە بردنەوەیەکی سێ-٠ ی لە سەنیگالی بردەوە، کە تیایدا هاری کەین گۆڵکاری مۆندیالی ٢٠١٨ گۆڵی تۆمارکردو ئەمەش یەکەم گۆڵی  پاڵەوانێتییەکەی بوو.



PM:04:06:09/12/2022