هاوپەیمانییەكی نوێ لە عێراق راگەیەنرا


هاوپەیمانێتییەكی نوێ لە عێراق راگەیەنرا كە بەوتەی خۆیان، ئامانجیان چاودێریكردنی زیاتری ئەدای حكومەتە لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و داكۆكیكردن لە ماف و ئازادییەكان.

نازم شبلی، وتەبێژی هاوپەیمانییەكە رایگەیاندووە، ئەوان كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توانای هێزە ئەمنییەكان دەكەن، بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیە گرنگی بە چڕكردنەوەی رۆڵی چاودێری لەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت دەدات، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای حكومەت لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پشتیوانیكردن لە دۆسیەی خزمەتگوزارییەكان و بەرەوپێشبردنی كەرتە گرنگەكانی دەوڵەت، وەك: پەروەردە، كشتوكاڵ، پیشەسازی و تەندروستی و بەهێزكردنی رۆڵی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو شێوازەكانییەوە.




PM:07:19:11/12/2022